شاندی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق ڕایگەیاند کە ئەندریاس فیباری وەک سەرۆکی ئەم شاندە و نێردەی نوێ دەستنیشان کراوە.
فیباری ئەفسەری باڵای پۆلیسی سویسرا لە 17 ی ئاب بە فەرمی وەک نێردەی نوێی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق دەستنیشان کراوە.
ناوبراو لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لە بواری شاندە مەدەنی، سیاسی، دیپلۆماسی، ئەمنی و بەرگرییەکانی یەکێتی ئەورووپا و لە ساڵی 2017 تا 2018 لە چوارچێوەی شاندی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق بەرپرسیاریەتی هەبووە.
فیباری جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت بە هاوکاری یەکێتی ئەورووپا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان هەنگاو بەرەو مسۆگەربوونی دیمۆکراسیەتی شەفاف و کاریگەر لە عێراق هەڵبگیرێت./.