ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێو هێزەکانی سەرایا سەلام (باڵی سەربازی ڕەوتی سەدر) بەردەوامە و بەو هۆیەوە 4 ئەندامی ئەو هێزانە جیابوونەوە و پەیوەندییان بە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقەوە کردووە.
بە هۆی جیابوونەوەی ئەو 4 ئەندامەی هێزەکانی سەرایا سەلام، فەرماندەیی ئەو هێزانە فەرمانی ڕاگرتنی هەر جۆرە پەیوەندییەکی لە گەڵ ئەوان دەرکردووە.
بە پێی بەڵگەیەکی فەرماندەیی هێزەکانی سەرایا سەلام، ئەو 4 ئەندامە جیابوونەتەوە و پەیوەندییان بە بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقەوە کردووە./.