وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵی کوژرانی زیاتر لە 500 سەربازی ئۆکرانیای لە ڕۆژی سێ شەممە ڕاگەیاند.
ئیگۆر کوناشینکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە 14 ی ئەیلولی 2022 ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی، مووشەکی و تۆپخانەییەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە بەرە جیاجیاکانی شەڕ، لە ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 500 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون.
ناوبراو وتی کە لە ئاکامی هێرشێکی شکستخواردووی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەرەی خێرسون، 8 تانک، 13 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 11 ئۆتۆمبێلی دیکەیان لە دەست داوە و 150 کەسی دیکەش کوژراون.
کوناشینکۆف وتی کە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی ڕووسیا لە ناوچەی زاپۆرۆژیا پێگە و شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئۆکرانیا کرایە ئامانج و بەو هۆیەشەوە 320 کەس لە هێزەکان کوژران.
بە وتەی ناوبراو، لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە لە 24 ی شوباتی 2022، بە گشتی 293 فڕۆکە، 155 کۆپتەر، 1948 درۆن، 374 سیستەمی دژە مووشەکی، 4921 تانک و ئۆتۆمبێلی دیکەی سەربازی، 835 ڕۆکێت هاوێژ، 3386 تۆپ و 5552 ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی ئۆکرانیا لە ناو براون./.