وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا دژایەتی خۆیی بۆ ناردنی تانک بۆ ئۆکرانیا دەربڕی و وتی کە ئەڵمانیا لە شەڕدایە.

ئانالنا بائربوک ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ئەڵمانیا لە شەڕدایە.

ناوبراو وتی کە سەرەتا هەڵەیەک کرا کە چەکی پێشکەوتوو بە ئۆکرانیا درا و ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی ڕووسیا نەکرا، ئێستا نابێت ئەو هەڵەیە دووبارە بکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەرەڕای قەیرانی وزەی وڵاتەکەی بە یەکێک لەو کەسانە دادەنرێت کە پاڵپشتی لە سزا و گەمارۆکانی سەر ڕووسیا دەکات./.