سەرۆک کۆماری ئەمریکا واژۆی لە سەر پرۆژەیاسای دابینکردنی بودجەی پێدانی هاوکارییەکان بە ئۆکرانیا کرد، بە پێی ئەو یاسای ئەمریکاش، ئەم وڵاتە تا مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بڕی 12 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاریی ئۆکرانیا دەکات.
ئەم پرۆژەیاسایە پێشتر لە لایەن کۆنگرێسەوە پەسەند کرابوو و موڵەتی ئەوە بە حکومەتی ئەمریکا دەدات کە بتوانێت بڕی 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری دیکە چەک و کەرەستەی سەربازی بە ئۆکرانیا بدات.
بڕیارەکەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی هەینی بەڵگەی لکاندنی چەند هەرێمێکی ئۆکرانیای بە خاکی وڵاتەکەی واژۆ کرد./.