بڕیارە سبەی سێ شەممە 4 ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سەر دۆخی عێراق کۆببێتەوە و نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری عێراق ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات.

ئامانجی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ قەیرانەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەێندراوە.

جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت./.