ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پلانێکی بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر سوریا نییە و بڕیاری کشانەوەش لەو وڵاتە دەرناکات.
جۆن کێربی وتی: بوونی ئەمریکا لە سوریا زۆر نییە و تەنیا هەزار سەرباز لە چەند ناوچەیەک جێگیر کراون و ئەرک و ڕاسپاردەی ئەوانیش بەرەنگاربوونەوەی داعشە.
ناوبراو وتی کە کۆشکی سپی بڕیاری گۆڕینی هاوسەنگی هێزی لە سوریا نەداوە بەڵام لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش بەردەوام دەبێت./.