وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەواڵی ناردنی 200ملیار دینارەکەی بەغدا ڕاست نییە.
لە ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی نوێ لە نێوان ئەم وەزارەتە و کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا نەکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لەو هەواڵە بێ بەرییە./.