ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە هێزەکانی تورکیا گەیشتوونەتە 13 کیلۆمەتریی سنورەکانی موسڵ.

غەیاس سورچی بە ئاژانسی المعلومە ی ڕاگەیاند کە تورکیا درێژە بە پرۆسە سەربازییەکانی لە پارێزگاکانی نەینەوا و دهۆک دەدات و دەیەوێت کۆنتڕۆڵی بە سەر پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوکدا بسەپێنێت.

ناوبراو وتی کە هەندێک لایەنی سیاسی لە نەینەوا و کەرکوک پاڵپشتی لە تورکیا دەکەن.

سورچی وتی کە ڕێکەوتنی عێراق و تورکیا کە لە سەردەمی سەدام واژۆ کراوە، موڵەتی ئەوە بە هێزەکانی تورکیا دەدات کە تا 10 کیلۆمەتری خاکی عێراق بوونیان هەبێت بەڵام ئەو هێزانە هاتوونەتە 200 کیلۆمەتری خاکی عێراق و نزیکی موسڵ.

ئەو ئەندامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە بنکەی سەربازیی بەعشیقە کە لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیایە لە 13 کیلۆمەتری سنورەکانی موسڵە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم ناوچەیە هێزەکانی پەکەکە بوونیان نییە./.