سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە سەرەتای شەڕەوە لە گەڵ کیێڤ، تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار درۆن و 350 تانکی بە ئۆکرانیا داوە.
واڵری گراسیمۆف ڕایگەیاند کە ئەمریکا، بەریتانیا، پۆڵەندا و ڕۆمانیا زیاترین چەک و کەرەستەی سەربازییان بە ئۆکرانیا داوە.
ناوبراو وتی کە ئۆکرانیا بە هۆی هاوکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە، لە سەرەتای ساڵی 2022، بووە وڵاتێکی دوژمنی ڕووسیا.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ڕووسیا وتی کە لە ئێستادا لە 815 کیلۆمەتردا شەڕ لە دژی ئۆکرانیا درێژەی هەیە./.