وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند کە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجەی 2023 ی ئەم وڵاتە بە 65 دۆلار جێگیر کراوە و هیچ پلانێکیش بۆ گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار نییە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند کە تا ئێستا ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانە نەکراوە بەڵام کارکردن لە سەر ئەو ڕەشنووسە بەردەوامە و نرخی هەر بەرمیل نەوت بە 65 دۆلار تێیدا جێگیر کراوە و ڕەنگە بگاتە 70 دۆلاریش.

وەزیری دارایی عێراق دەنگۆی سزادانی بانکەکانی ئەم وڵاتەی لە لایەن ئەمریکاوە ڕەتکردەوە و وتی کە هاوکارییەک لە نێوان بانکی فیدراڵی و بانکی ناوەندی عێراق هەیە و ئەو پلاتفۆرمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە شێوازی کاتییە و بە زووترین کات دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

تەیف سامی هەروەها وتی کە لە کارنامەی حکومەتدا چاکسازیکردن لە سەرجەم کەرتەکان جێی گرنگییە و بە تایبەت چاکسازی لە گومرک، باج، سیستەمی بانکی و .... دەکرێت./.