وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی پێنج شەممە 2 ی شوباتی 2023 سەردانی بەغدا دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و سەرۆکایەتییەکان و هەروەها چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی کۆدەبێتەوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ عێراق پرسی نێوەندگێڕی بەغدا لە نێوان تاران و ڕیاز تاوتوێ دەکرێت.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵی زیندووکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا دەدات./.