جۆزپ بۆرێڵ سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتی کە ناتوانین جێگرەوەیەک بۆ ئەم ڕێکەوتنە ناو ببەین.
ناوبراو وتی کە بە ڕاشکاوانە ئەوەمان بە ئێران ڕاگەیاندووە کە ئەگەر مووشەکی بالستی ڕەوانەی ڕووسیا بکرێت دۆخەکە دژوارتر دەبێت و ئێرانییەکان بەردەوام ئەوەیان باس کردووە کە شتی وا ڕوو نادات.
بۆرێڵ وتی کە ئەگەر ئێران هەنگاوێکی دیکە لە هاوکاریکردنی سەربازیی ڕووسیا هەڵبگرێت، ئەمریکا و ئەورووپا نایانەوێت ڕێکەتنی ناوەکی زیندوو بکرێتەوە./.