جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە مادەی 140 بابەتێکی دەستووری یەکلاکراوەیە و تایبەتە بە گەڕاندنەوەی ماف بۆ مافخوراوەکان و ئەوانەی بە هۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشووە زەرەرمەند بوون و هەر بۆیە ناکرێت ئام مادە دەستوورییە بە سیاسی بکرێت.
قوباد تاڵەبانی لە شاری کەرکوک لە گەڵ لێژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستووری عێراق کۆبووە و چۆنیەتی کاراکردنەوەی لێژنەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کارەکانی تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا هەروەها تاوتوێی کێشەی جوتیارانی کەرکوک و گرێبەستە کشتووکاڵییەکان و چۆنیەتی کارکردن لە سەر جێبەجێکردنی مادەی 140 کرا.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە لە بەغدا هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین کە بە جیدی کارەکانی لێژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بەرەوپێش ببرێت./.