جەمال کۆچەر وتی کە ئێمە نازانین کۆبوونەوەکانی شاندەکانی حکومەتی هەرێم لە سەر چی بووە، لە سەر چی وتووێژ کراوە و لە سەر چی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ناوبراو وتی کە شاندەکانی هەرێم ئامادە نەبوون ئێمە بەشدار و ئاگادار بکەن لە سەردان و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە گەڵ لایەنی عێراقی.
جەمال کۆچەر وتی کە ئەوان هیچ زانیارییەک لە سەر کۆبوونەوەکان بە ئێمەی نوێنەر لە پەرلەمان نادەن و دوا جار شەڕی پشکی بودجەش دەبێت ئێمە بیکەین و ئەگەر پشکی کورد لە لایەن بەغداوە مسۆگەر نەکرێت تاوانەکەی دەخەنە ئەستۆی ئێمە./.