نوری مالیکی لە وتووێژێکی ڕادیۆییدا وتی: پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین، دیاریکردنی چارەنووسی کەسانی بێسەروشوێن، یاسای لێبوردنی گشتی و هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی حکومەت، حکومەت و ئێمەش سورین لە سەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکان.
مالیکی وەڵامی لێدوانێکی نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دایەوە کە ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر حکومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، کورد بیانوویەکی بۆ مانەوە لەم حکومەتەدا نابێت و وتی کە هێشتا حکومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەیە و تەنیا سێ مانگە کە کارەکانی دەستپێکردووە و دەبێت دەرفەت بەم حکومەتە بدرێت، ئێمەش جەخت لە سەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکان دەکەینەوە./.