بەرهەم ساڵح لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازیی کرد لە جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەرهەم ساڵح لەو کۆبوونەوەدا پێشنیار و تێڕوانینەکانی پلاسخارتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە پێناو تێپەڕاندنی قەیرانەکان بە گرنگ ناو برد.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش سوپاسی بەرهەم ساڵحی کرد بۆ ئەو پێشوازییە و ئاماژەی بە ڕۆڵ و ئەزموونی ناوبراو لە ماوەی ڕابردوو و لە ئێستادا./.