ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختیکردەوە کە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە کاریگەری ئەرێنیی لە سەر عێراق، ناوچەکە و جیهان دەبێت.
قاسم ئەعرەجی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ڕێز لە هەوڵەکانی عێراق، عۆمان و چین دەگرین کە گەیشتە ڕێکەوتنە مێژووییەکەی نێوان ئێران و سعوودیە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە دڵنیاین ئەم ڕێکەوتنە بۆ عێراق، ناوچەکە و جیهان گرنگ دەبێت.
ئەعرەجی جەختیکردەوە کە وتووێژ و دیپلۆماسی باشترین ڕێگای کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکان و ناکۆکییەکانی نێوان دۆستان و برادەرانە./.