پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وتووێژی بەغدا لە لایەن ئەنستیتۆی وتووێژی ئەم شارە بەرێوە دەچێت.
بە هۆی کاریگەری ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە سەر ناوچەکە، ئەم کۆنفرانسە بە میوانداری بەغدا بەڕێوە دەچێت.
کۆنفرانسی وتووێژی بەغدا، کۆڕێکە بۆ وتووێژ کە ساڵانە لەم شارە بەڕێوە دەچێت و میواندری لە دەیان بەرپرسی سیاسی، ئەمنی، بازرگانان و کەسانی ئەکادمی لە عێراق، ناوچەکە و جیهان دەکات و سەبارەت بە کێشە و گرفتەکان لە بوارە جیاجیاکاندا بیر و ڕای خۆیان ئاڵوگۆڕ دەکەن.
یەکەم کۆنفرانسی وتووێژی بەغدا لە کانوونی دووەمی 2017 بەڕێوە چوو.
هەر یەک لە تەحنون بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات، هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عەلی مەملوک جێگری سەرۆک کۆماری سوریا بۆ کاروباری ئەمنی، محەممەد مەسنەد ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قەتەر، عەبدولعەزیز هویرینی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی سعوودیە و ئەحمەد تەوقان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەردەن بناگهێشتی بەغدا کراون./.