بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئاسایشی پارتی لە دهۆک بڵاویکردووەتەوە، کۆپتەری دووەمی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و تەرمی دوو شەرڤانیش دۆزراونەتەوە کە سەرنشینی ئەو کۆپتەرە بوون.
ئاسایشی پارتی لە دهۆک ڕایگەیاندووە کە کۆپتەری دووەم کەوتووەتە شوێنێک کە دوور بووە لە هەبوونی هێزی ئەمنی.
شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 15 ی ئازاری 2023 دوو کۆپتەر لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتنە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا کە یەکێک لەوان فەرماندەی دژە تیرۆری هێزەکانی هەسەدە بووە./.