بنیامین نتانیاهۆ سەرەڕای پێداگریی چەند هەفتەی ڕابردوو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دادی ئیسرائیل، ڕاگرتنی ئەو پرۆسەیەی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە کەمینەیەکی توندڕۆ هەوڵی دابەشکردنی ئیسرائیل دەدەن و ئێستا لە شەڕی ناوخۆیی نزیک بووینەتەوە و هیچ کات موڵەتی وەها شەڕێک نادەین.
نتانیاهۆ وتی کە ئیسرائیل کەوتووەتە دووڕیانێکی مەترسیدار و قەیرانی ئێستا وا دەخوازێک هەمووان بەرپرسیارانە هەڵسووکەوت بکەن.
وتیشی کە ئیسرائیل بە بێ سوپا بوونی نابێت و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوپا قبووڵکراو نابێت./.