سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای لە نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد عێراق بە جێ بهێڵێت.
نوری مالیکی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی بە توندی هێرشی کردە سەر جنین هێنیس پلاسخارت و بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق تۆمەتباری کرد.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو سنورێکی تێپەڕاندووە و پێویستە عێراق جێبهێڵێت و نەتەوە یەکگرتووەکان کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو دەستنیشان بکات./.