لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی لە سەر ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکەوتنە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە و گرنگی خۆی هەیە و دەبێتە بەردی بناغەی چارەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لە چوارچێوەی دەستوور و داهات و شەرعییەتی فرۆشتنی نەوتیش زیاتر دەکات.
ناوبراو پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ هەوڵەکانی پێشوو هاتوونەتە بەرهەم و کۆمپانیا نەوتییەکان دەتوانن بە بێ هیچ ترس و دڵەڕاوکییەک لە پرۆسەی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشدار بن، هەرچەندە ڕێکەوتنەکە کاتییە بەڵام گرنگە و دەبێتە بنەمایەک بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی.
لاهور شێخ جەنگی وێڕای جەختکردنەوەی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا، هیوای ئەوەی خواستووە کە ببێتە هەنگاوێک بەرەو ڕێکەوتنی کۆتایی و درێژخایەن لە نێوان هەر دوو لادا./.