وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە لیبیا دەکاتەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە پاش 9 ساڵ باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تەرابلۆس دەکرێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و تەرابلۆس و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بە عێراقییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە.
عێراق لەو وڵاتانەیە کە لە پاش ئاڵۆزی و شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکانی لیبیا لە ساڵی 2014 باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە داخستووە./.