ئەمڕۆ پێنج شەممە 6 ی نیسان، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە پایتەختی چین کۆبوونەوە.
هەر دوو لا ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان لە پاش کۆبوونەوە بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەوەش پەیوەندییەکانی نێوانیان بە فەرمی دەستیپێکردووەتەوە و بڕیارە هەنگاوەکانی کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی تاران و ڕیاز و کۆنسووڵخانەکانی مەشهەد و جەدە دەست پێبکات./.