فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاند کە دوێنێ بە مەبەست زانیارییەکان بە درووستی بڵاو نەکرانەوە، ئەویش لە پێناو پاراستنی ژیانی فەرماندەی گشتی هەسەدە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مەزڵوم عەبدی بە سەلامەتی گەیشتووەتەوە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەی سلێمانیدا نەبووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەیاننامەیەکی ورد لە سەر هێرشەکە بڵاو دەکرێتەوە./.