لە پرۆژە سیاسییەکەی بەرهەم ساڵح ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرنگ دراوە.
گرێبەستێکی نیشتمانی نوێ لە لایەن بەرهەم ساڵحەوە وەک تاکە گەرەنتی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دامەزراندنی حکومڕانی باش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەت و کۆمەڵگا ڕاگەێندراوە.
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق داوای هەموارکردنەوەی دەستووریشی کردووە لە سەر بنەمای لێک تێگەیشتن و ڕێکەوتنی نیشتمانی.
ناوبراو سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ناڕەزاییەکی جەماوەری گەورە بەرامبەر بە حکومڕانی دەبینرێت بە هۆی گەندەڵی و پاوانکردنی دەسەڵات و خزمخزمینە.
بەرهەم ساڵح ڕایگەیاندووە کە کۆنفیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان دەتوانێت چارەسەری زۆربەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکات./.