سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە کە درۆنێک لە گوندی بوتیا لە باکوری پارێزگای دهۆک کەوتووەتە خوارەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سەر ئەم ڕووداوە بەڵام دیار نییە کە درۆنەکە سەر بە کێیە.
هێشتا ئەوەش دیار نییە کە درۆنەکە لە کوێوە هاتووە و بڕیار بووە کێ بکاتە ئامانج.
بە هۆی هێرشی درۆنێکی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕووی لە ئاڵۆزی کردووەتەوە./.