قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و دۆخی ئەمنی ناوچەکە و هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی تاوتوێ کرد.
ئەعرەجی دڵنیایی دایە باڵیۆزی تورکیا کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرەیە.
ناوبراو وتی کە عێراق نابێتە سەکۆی هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم وڵاتە دەیەوێت ببێتە پردی پەیوەندی لە گەڵ دۆستان و برادەران./.