ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند کە دیمێتری کولبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا سبەی دووشەممە سەردانی بەغدا دەکات و لە سەر چەندین تەوەری وەک پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە./.