محەممەد کازم ئالی سادق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الشرقیە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ڕێژەی قەرزەکانی ئێران لای عێراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە.
ناوبراو وتی کە ئێران ئامادەی درێژەدان بە هاوکاریکردنی عێراقە لە بواری وزە لە بەر ئەوەی کە عێراق لە ئێستادا پێویستی بەم هاوکارییە هەیە.
باڵیۆزی ئێران هەروەها وتی کە کۆمپانیای مەپنا وەک یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزەی کارەبا، نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار قەرزی لای حکومەتی عێراقە./.