فەرهاد حەمزە محەمەد، سەرۆکی تیمی ئەندازیران لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و به‌رهه‌می هایدرۆكاربۆن سیاسه‌تێكی ناوه‌ندییه، سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێت به‌هاوكاری به‌غداد بێت و فرۆشتنه‌كه‌ی له‌ژێرده‌ستی عێراق بێت چونكه سیاسه‌تی دارایی سیاسه‌تێكی مه‌ركه‌زییه.
دەشڵێت: لەبەرئەوە لە داهاتوودا هەموو نەوت و گازی هەرێم دەکەوێتە ژێر دەستی حکومەتی ناوەندی عێراقی.
سەبارەت بە هۆکاری سکاڵاکەی کۆمپانیای نەوتی باکوور لەسەر ئەو کێڵگەنەوتی و غازیانەی هەرێم، سەرۆکی تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیاکە دەڵێت : خوڕمه‌ڵه قوبه‌یه‌كی په‌ره‌پێدراوه ٦٤ بیری تێدا لێدراوه، هەروەها له‌به‌رئه‌وه‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆش له كێڵگه پهرهپێدراوهكانه ٨ بیری لێدراوه. ئه‌وه‌ش هه‌ر حكومه‌تی عێراق به هی خۆی ده‌زانێت به‌پێی ده‌ستوری عێراقی و دەبێت خۆی سەرپەرشتی بکات.
سەرۆکی تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکوور وتی: بۆیه هه‌تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی قسه‌ی نه‌كردووه، له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ئه‌منی و سیاسیانه بێت. ئێستاش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستی باڵاتره ئه‌و سكاڵایه‌ی جارێكی تر زیندوو كردۆته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا تای ته‌رازووی هێز گۆڕاوه به‌لای عێراقدا.
ناوبراو وتی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده نه‌بێت ئه‌ی چی لێده‌كات؟! هه‌ر ده‌بێت ڕێكبكه‌ون لەگەڵ بەغداد، چونكه ده‌رچه‌ی ئه‌وه نه‌ماوه جارێكی تر نه‌وت بنێرنه ده‌ره‌وه به‌ئاره‌زووی خۆیان. غازیش به‌هه‌مان شێوه‌ی نەوتە. ئێستا كه‌س ئاماده نییه غازی هه‌رێم بنێرێتهدهرهوه و بیکڕیت به‌بێ پرسی حكومه‌تی عێراق. خۆ غاز وه‌كو نه‌وت نییه، نه‌وت ده‌توانرێت به تانكه‌ر بنێردرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام غاز ده‌بێت چه‌ند ساڵێک پێش ئه‌وه بۆری ڕابكێشرێت كارێكی قورسه و ئاسان نییه./.