حوسێن مونس نوێنەری بزوتنەوەی " حقوق " باڵی سیاسی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە فەرمی لە سەر ئەو تۆمەتە سکاڵای لە سەر مستەفا کازمی تۆمار کردووە.
ناوبراو لە سکاڵاکەیدا داوای لە داواکاری گشتی عێراق کردووە تا ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی مستەفا کازمی وەک سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە بگیرێتەبەر.
لە سەر ئەو سکاڵایە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق مستەفا کازمیی وەک سەرۆکی ئەو کاتەی دەزگای هەواڵگری ئەم وڵاتە بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی دۆسیەکە بە دادگا ناساندووە./.