بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی ئایار یەکێتی و گۆڕان لە ئاستی حکومەتدا کۆببنەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکەش ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییە لە ژمارەیەک پۆستی حکومی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان.
هەروەها ئامانجێکی دیکەی کۆبوونەوەی هەر دوو لا هەڵسەنگاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە لە هەر دوو سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێشکەش دەکرێن./.