پاش هێرشەکەی سەر کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ هەڕەشەی کوشتنی سەرۆک کۆماری ئۆکراینای کردووە.
دیمێتری مێدڤێدڤ وتی کە لە پاس هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ هیچ بژاردەیەک بەدەر لە لەناوبردنی زیلینسکی و کەسانی نزیک لەو نەماوە.
ناوبراو وتی کە تەنانەت بەوەش ڕازی نابین زیلینسکی بە بێ مەرج خۆی بە دەستەوە بدات.
هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیاش هێرشەکەی سەر کۆشکی کرملێنی بە هێرشی سەر وڵاتەکەی و بە تیرۆریستی ناو بردووە.
ویاچسڵاو ڤولۆدین ڕایگەیاندووە کە زیلینسکی فەرمانی هێرشەکەی سەر پوتینی دەرکردووە و دەبێت ئۆکراینا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئۆکراینا وەک داعش، قاعیدە و بەرەی نوسرە ڕێکخراوێکی مەترسیداری تیرۆریستییە و هەڕەشە لە سەر ئاسایشی ڕووسیا، ئەورووپا و جیهان دادەنێت./.