عەلی باپیر لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە شکاندنی حورمەتی دامەزراوەکانی حکومەت و پەرلەمان و دادگاکان هێندەی دیکە دۆخەکەی خەراپتر کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەو وڵاتانەی کە لە ڕابردوودا هاوکاری هەرێمیان کردووە بێ متمانە بوون، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسووڵی وڵاتان بە نیگەرانییەوە لە دۆخی هاووڵاتیان دەڕوانن.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانان کە تا ئێستا هاوکاری سەربازی و لۆجستیی هێزی پێشمەرگە دەکەن بەو مەرجەی پێشمەرگە یەک بخرێتەوە و بکرێتە هێزێکی نیشتمانی، خەریکە بێهیوا دەبن و هەڕەشەی ڕاگرتنی هەموو جۆرە هاوکارییەکانیان کردووە، ئەگەر لەو وادەیەی دیارییان کردووە پێشمەرگە یەک نەخرێتەوە./.