ئەندامی دەست لە کار کێشاوی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەمساڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم هەڵبژاردن ئەنجام نادات لە بەر ئەوەی کە ناتوانێت کۆببێتەوە و هیچ ڕێکارێک بگرێتەبەر.
عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە بەدەر لەو شێوازە نایاساییەی لە پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو بۆ متمانەدان بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان گیرایەبەر، شەش ئەندام لەو نۆ ئەندامە دان بەوەدا نانێن کۆمیسیۆن بە شێوەی یاسایی متمانەی پێ درابێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کۆمیسیۆن لە 9 ئەندام پێک دێت، بۆ ئەوەی کۆببێتەوە و بڕیار بدات بۆ هەڵبژاردن و خشتەی کار دابنێت، بە لای کەم 5 ئەندامی پێویستە و ئێستا تەنیا پارتی ئامادەیە کە 3 ئەندامی هەیە.
عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە کە یەکێتی دوو ئەندام، گۆڕان دوو ئەندام و کۆمەڵیش هەر یەکیان یەک ئەندامی بەشداری کۆبوونەوە ناکەن و داننانێن بەو دانیشتنەی پەرلەمان متمانەی دایەوە بە کۆمیسیۆن، بۆیە ئەمساڵ کۆمیسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات./.