ئەندامی پەرلەمانی عێراق لێدوانێکی جیاوازی لە سەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە پشکی هەرێمدا کراوە، هەیە و ڕایگەیاندووە کە ئەو گۆڕانکارییانە لە پرۆژە یاسای بودجەدا کراون زۆر مەترسیدارن و دەبێت هەموو کورد ڕێگا نەدەن ئەمە ڕوو بدات.
سۆران عومەر وتی: بە یەکێتیم وتووە کە چۆن ئەمە قبووڵ دەکەن، هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی هەندێک شت چاک بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بە بێ هاوکاری کورد نەدەتوانرا ئەو گۆڕانکارییانە بخرێنە نێو پرۆژە یاسای بودجەوە./.