ئەحمەد سەحاف وتی کە هەڵوێستی عێراق لە بەرامبەر قەیرانی سوریا ڕوون و ئاشکرایە و جەخت لە سەر چارەسەری سیاسی، نەک سەربازیی ئەم قەیرانە دەکاتەوە.
سەحاف وتی کە عێراق پاڵپشتی لە جێگیربوونی ئاشتی لە سوریا و دانوستانەکانی پەیوەندیدار دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە بەغدا و دیمەشق هەوڵ دەدەن هاوئاهەنگی نێوانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ڕێگری لە دزەکردنی تیرۆریستان و ئاڵوگۆڕی زانیاری، زیاتر بکەن./.