وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی شەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تاران. ئەمەش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە دەبێت پاش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران.
فەیسەڵ بن فەرحان شەممەی داهاتوو 17 ی حوزەیران سەردانی تاران دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە لە سەردانەکەی ناوبراودا باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران دەکرێتەوە./.