بڕیارە حکومەتی عێراق یەک شەممەی داهاتوو 400 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت و حکومەتیش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بەغدا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی 400 ملیار دیناری دیکە و یەک شەممە دەگاتە هەرێم و وەزارەتی داراییش ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی تا ڕۆژی چوارشەممە مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش بکرێت.
حکومەتی هەرێم مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە نزیکەی 940 ملیار دینارە.