ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە ئەگەری پێدانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە لایەن ئەمریکاوە بە هەرێمی کوردستان، وتی کە سرنج و جەختی تاران لە سەر بەرپرسیاریەتی حکومەتی عێراقە، هاوکات دەبێت بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە سەر ئەو بابەتە ڕوونکردنەوە بدەن.
ناوبراو وتی کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئاگاداری بەرپرسیاریەتی خۆیان و هەستیاربوونی کارەکانیان پەیوەندیدار بە ئاسایشی سنور و ڕەچاوکردنی سیاسەتی دراوسێبوون بن.
کەنعانی وتی کە واشنتن بەرژەوەندی خۆی لە ناسەقامگیرکردنی وڵاتانی ناوچەکە و تێکدانی پەیوەندی وڵاتان لە گەڵ دراوسێکان دەبینێت.