عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە بە ڕۆڵی ناوچەیی خۆی دەدات و پێی وایە ئەو سیاسەتە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت کە تێڕوانینی ولاتانی ناوچەکە لێک نزیک بکاتەوە و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان پێکەوە کۆبکاتەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان کردەوە کە پێویستە ناوچەکە لە پێناو مسۆگەربوونی ئامانجەکانی گەلان و وڵاتان بەرەو کەشێکی سیاسی سەقامگیر ببرێت.