ئیلهام عەلیێف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بەخێرهاتنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڕابردوویان لە میونشن وتی کە لە ماوەی سەردانە دوو ڕۆژەکەتدا وتووێژی باشمان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی شاندی دیپلۆماسیی عێراق لە باکو ڕایگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات.