محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد لە زووترین کاتدا باڵیۆزی سوید بەغدا بە جێ بێڵێت.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی سوید حکومەتی عێراقی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە لە پاراستنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە بیانییەکاندا لاوازە.
بەرپرسێکی حکومەتی عێراقیش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر حکومەتی سوید دووبارە موڵەتی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەربکات، بەغدا کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە دێنێت.