ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە دیپلۆماتکارانی دانیمارکی خاکی ئەم وڵاتەیان بە جێهێشتووە.
ناوبراو وێڕای ئیدانەکردنی تاوانی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی عێراق لە پایتەختی دانیمارک، وتی: ئەم هەڵسووکەوتە پلان بۆ داڕێژراوە دەبێتە هۆی توندووتیژی و نەفرەتی زیاتر و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کۆمەڵگاکاندا ڕوبەڕوی مەترسی دەکاتەوە.
سەرەڕای هۆشداریی وڵاتانی ئیسلامی بە سوید و دانیمارک، میدیا ئەورووپییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە جارێکی دیکە لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کراوە.