وانگ یی کە پێشتر وەزیری دەرەوەی چین بووە، لە ئەفریقای باشور لە گەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووە و چەندین بابەتی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بڕوای بە هاوکاری چەندقۆڵی بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە.
بەرپرسە چینییەکەش ئێرانی بە هاوبەشێکی ستراتیژی بۆ پەکین ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە چین بەرگری لە مافە ڕەواکانی ئێران دەکات.