محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا لە کیێڤ وتی کە دەوحە بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی مرۆیی، 100 ملیۆن هاوکاری دەبەخشێتە ئۆکراینا.
ناوبراو وتی کە هاوکارییەکان بۆ بونیادننانەوەی ناوەندە تەندرووستییەکان، کەرتی پەروەردە و هەڵگرتنی مین دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی 6 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ پاڵپشتی لە پرۆژەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراینا تەرخان دەکات.