ئەنتۆنی بلینکەن ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەشێک لە هاوکارییەکانی بۆ وڵاتی نەیجر وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر کودەتا سەربازییەکەی ئەم وڵاتە ڕادەگرێت.
ناوبراو وتی کە هاوکارییە مرۆڤدۆستانە و خۆراکییەکان بۆ نەیجر بەردەوام دەبن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی کە وڵاتەکەی بۆ پاراستنی دیمۆکراسی هاوکاری گەلی نەیجر دەکات و دەبێت حکومەتی هەڵبژێردراو بۆ دەسەڵات بگەڕێتەوە.