ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە کە ئەمساڵ 650 هەزار تەن پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنراوە، لە کاتێکدا کە بەکارهێنانی ناوخۆیی تەنیا 100 هەزار تەنە و دەکرێت هەناردەی دەرەوە بکرێت.
ناوبراو وتی کە هیوادارین هەناردەی کوردستان تەنیا پەتاتە نەبێت و بەرهەمەکانی دیکەش هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێن.
بڕیارە 5 هەزار تەن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات بکرێت. ساڵی ڕابردووش هەناری کوردستان بۆ یەکەم جار هەناردەی ئیمارات کرا.